تازه‌ها:
Home / ترجمه / لە ستایشی ماچێکدا
1653456_747452228636086_1847160676941558639_n

لە ستایشی ماچێکدا

 

«لە ستایشی ماچێکدا»

بەسەر ئەم داڵانەوە
بەسەر چواردیواری ئەم ژوورەوە
کە وا دەنوێنن بێدەنگن
ماچێک لە لێوانت هەڵدەگرم.

مانگی ئۆقرە گرتوی نێو نیگات
پێشکەش بە لەرزین و دڵەڕاوکێی پێڵوەکانم دەکەم
هەردوکمان بە حورمەتی پشکوتنی ماچێک
تا ماوەیەک سۆمای چاوانمان چ نابینن
چاوم لێتە و دەبینم چاوەکانت داخستون
چاوم لێتە و دەبینم پێڵوەکانت دەلەرزن
ئەمەش شاگەشکەم دەکا.

خشەخشی چڵەکانی برژانگت
پێمدەڵێ نائارام بم
پێمدەڵێ بەسەر هاتوهاواری بێورتە و نەگوتراوی سەرلێوانتدا زاڵ بم.

بەدزییەوە نیگایەک بەسەر نائارامیم دا دەخزێنی
بەدزییەوە نیگایەک بەسەر گۆنا سوورهەڵگەڕاوەکانم دا دەخزێنی
بە دزییەوە هەردوکمان تێدەگەین
کە چەندە یەکترمان خۆشدەوێ
وە ئەمەش شاگەشکەمان دەکا
چەشنی دوو ڕیشۆڵە
کە تەواوی ساڵ لە خەیاڵی بزواندنی یەکتر دا بون
ئەو کاتەی کە چاوەڕوانیی ، لە جوتبونێکدا
چۆک دا دەدا.
چەشنی سەربازێک کە تفەنگەکەی
بۆ هەمیشە دەنێتە نێو جانتای بێدەنگی و
دوور لە چاوی ژەنەڕاڵ
مانیفیستۆی شەڕ دەنوشتێنیتەوە و
سرودی گەڕانەوە بەرەو ماڵ دەچڕێ.

وه‌رگێڕانی: ئازاد نەجم

ــــــــــــــــــــــ

«بە پاسینی دەنکێ ماچ»

لەسەر ئەم داڵانە
لەسەر ئەم چوار دیوارانە کە وا دەنوێنن داکوژیون
ماچێک لە لێوت دەستێنم.

مانگی نیشتەجێی لە نیگات ئاڕاستەی پەشۆکایی پێڵووەکانم دەکەم

هەردووکمان بە حورمەتی پشکاندنی ماچێک ماوەیەک کوێر دەبین

بەدزییەوە دەبینم چاوانت داخستووە

بەدزییەوە دەبینم پێڵووەکانت دەلەرزن
بەوە دڵخۆشم….

خشەخشی بۆڵەکانی پێڵووت بێ قسەم دەکات ئۆقرە بگرم
بێ کرچەم دەکات زەنای دانیشتووی سەر لێوانت داگیر کەم.

شاراوەی نیگات لە بێئۆقرەییمدا دەسووڕێ
شاراوەی نیگات لە ئاڵوواڵای کوڵمەکانم دەسووڕێ

هەردوومان بە دزییەوە دەزانین
کە چەندە یەکمان خۆش دەوێت
ئەوەیش دڵخۆشمان دەکات

وەکوو دوو “ڕیشۆڵی” کە تەواوی وەرزەکە لە بیری بزاوتنی یەک بوون

ئەوساکە چاوڕەیی لە لفگریێک ئەژنۆ دائەدات.

وەکوو سەروازێک کە تفنگەکەی بۆ هەمیشە لە قڵێفی بێدەنگی دەنێت
دوور لە چاوی ژێنڕاڵێک
ئاگادارنامەی شەڕ مچۆڵە دەکات و سروودی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەخوێنێت.

وه‌رگێڕانی: ڕێزان

 

برای مطالعه ی نسخه ی فارسی شعر « اینجا » کلیک کنید.

 

«۱/۹/۹۲»

About azho

Check Also

علی رسولی.هدف شعر

هدف شعر

ابرها می‌‌گذرند ابرهای بارانی. سایه‌ها، اندوه،لبخند و رویاها نیز… امروز امروز هم تنهایم تنها مثل ...

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

شما می‌توانید از این دستورات HTML استفاده کنید: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>