تازه‌ها:
Home / ترجمه / کیژۆڵەیەک لە دیاربەکرەوە

کیژۆڵەیەک لە دیاربەکرەوە

«کیژۆڵەیەک لە دیاربەکرەوە»
 
ئەو کیژۆڵەیەک بوو لە دیاربەکرەوە
لە گەڵ شەودا دەستی پێدەکرد
لە نێو ئەستێرەکاندا ون دەبوو و
بەرە بەیان زوو، پێش هەڵاتنی گزنگ
ئەو کاتەی هێشتا هەتاو عادەتی بە هەڵاتن نەبوو
ئاوا دەبوو…
 
ئەو کیژۆڵەیەک بوو لە دیاربەکرەوە
لە گەڵ بەهار چرۆی دەکرد و
هاوسەفەری پاییز بوو
گەڵاکان دەڕژانە پەخشانەی قژیەوە
بیرەوەریەکانی کاڵ دەچکانە نێۆ ڕووبارەوە و
مەمکەکانی ڕەنگی کوێستانی لێ دەنیشت.
 
ئەو کچێک بوو لە دیاربەکرەوە
هەور لە چاوەکانی و
دڵی پڕ لە چرکەکانی شەو
زاری پڕ لە دەنگی گەریلا بوو و
کاتێ هەڵدەپڕی، کۆترە باڵ سپیەکان سەمایان دەکرد:
ئاشتی ئەستێرە و شەو بێ مانا بوو.
 
ئەو کیژۆڵەیەک بوو لە دیاربەکرەوە
بژانگی چاوەکانی
لە دارێکی (شەنگال)وە بە جێ مابوو و
نیگای لە ژێر وێرانەیەکەوە لە (جەزیرە)…
 
ن:عه لی ره سوولی
وه رگیران: ؟به فارسی

۱۷خرداد ۹۵

About admin

Check Also

هدف شعر

ابرها می‌‌گذرند ابرهای بارانی. سایه‌ها، اندوه،لبخند و رویاها نیز… امروز امروز هم تنهایم تنها مثل …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.